دیمەنی وەرگرتنی نەوت لە لایەن هاوڵاتیانەوە - وێنە: 964
5 مەڵبەند ماوە نەوتی پار وەربگرن
بۆ ئەمساڵ سەرجەم هاوڵاتیانی سلێمانی فریای نەوت ناکەون
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە مانگی چوارەوە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا وەستاوە، نیوەی مەڵبەندی حەوت سلێمانی نەوتی وەرنەگرتووە.
دلێر زەینەدین بەرپرسی هۆبەی بەرهەمە نەوتیەکانی سلێمانی بە 964 وت، هەمو ساڵێک لە مانگی پێنجدا عێراق بەرهەمهێنانی نەوت رادەگرێت، بۆیە دابەشکردنی نەوت دەوەستێت لە
مانگی چوارەوە.
وتیشی، ساڵانە لە مانگی 10ـەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوت، ئەگەر وابڕوات رەنگە هەر فریای یەو پێنج مەڵبەندە بکەون کەماوە نەوت وەربگرن.
لە شاری سلێمانی 12 مەڵبەند هەیە، لە کاتی دابەشکردنەوەی نەوتدا ئەمساڵ لە مەڵبەندی حەوتەوە دەست پێدەکاتەوە، پاشان مەڵبەندەکانی دواتر نەوت وەردەگرن.
ئێستا بەرنامەی دابەشکردنی نەوت لای حکومەتی عێراقە، تا ئێستا نازانرێت چۆن دابەشی دەکات، بۆیە نازانرێت سەرجەم مەڵبەندەکان نەوت وەردەگرن یاخود نا.
حکومەت بۆ هەر 200 لیترێک بڕی 105 هەزار دینار لە هاوڵاتی وەردەگیرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی