پێنج رۆژە کەسوکارەکەی خێمەیان هەڵداوە بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی

964+

سیروان خورشید

پێنج رۆژ لەمەوبەر لە پڕۆژەی ئاوی قەزای داقوق، کەسێک مەلەی کردووە و بەهۆی نەزانینی مەلەکردن، دیارنەماوە.

ئەو پێنج رۆژە کەسوکاری ئەو کەسە لە قەراخی ئاوەکە خێمەیان هەڵداوە، بەوتەی برایەکی ئەو کەسە “چاوەڕێی هاتنی تیمی فریاگوزارین بۆئەوەی تەرمی دەربێنن”.