یەکەم مۆڵەتی نێودەوڵەتی شۆفێری لە هەڵەبجە بە هاوڵاتییەک درا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌م مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی شۆفێری به هاوڵاتییه‌كی دا
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21.8.2023 لە هەڵەبجە یەکەم مۆڵەتی (نێودەوڵەتی) شۆفێری به هاوڵاتییه‌كی شاره‌كه درا و پرۆسه‌كه ده‌ستیپێكرد.
بەشی مۆڵەتی نێودەوڵەتیی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایه‌تی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه كرایه‌وه و هاوڵاتی “بورهان غەریب” یەکەم مۆڵەتی شۆفێری لە کاتژمێر 10ی ئه‌م به‌یانییه وه‌رگرت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت، دوێنێ یەکشەممە 20.8.2023، رائید فوئاد ئەحمەد، ئەفسەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بە 964ـی وت، هاوڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی مۆڵەتی شۆفێرییەکانیان کە بە سێ پاکێج بەردەستە.
تێچووی ئەو جۆرەی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی، کە تا یەک ساڵ بەسەرناچێت، 60 هەزار دینارە، بۆ دوو ساڵ بە 120 هەزار و بۆ سێ ساڵیش بە 160 هەزار دینارە.
لە بارەی مەرج و رێنماییەکان، رائد فوئاد ده‌ڵێت، “مەرجە ئەو کەسانەی دەیانەوێ مۆڵەتەکەیان بکەن بە نێودەوڵەتی، مۆڵەتەکەی خۆیان پێبێت و هەروەها پاسپۆرت و دوو وێنە بهێنن لەگەڵ خۆیان”.
تائێستا لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی 15 هەزار مۆڵەتی شۆفێری دراوە بە هاوڵاتیان لە هەرسێ جۆری تایبەت و گشتی و ماتۆڕسکیل.