پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و گەرمیان هێشتا گەرمترینە
+964
پەرستۆ ساڵح
کەشناسی دەڵێت ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو نزم دەبێتەوە و ناوچە شاخاوییەکانیش هەور دەبێت.
بە پێی داتاکان ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵی دەبێت و ناوچە شاخاوییەکانیش پەڵە هەور، خێرایی باش لەسەرخۆ دەبێت و فێنکترین ناوچەش حاجی ئۆمەرانە و پلەی گەرما 32 پلەی سیلیزیە و گەرمیانیش گەرمترینە و 47 پلەیە.
هاوینێکی گەرم تێپەڕی، بەڵام وادیارە پلەکانی گەرما هێواش هێواش دادەبەزنەوە و سەرەتای ئەم هەفتەیەش لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم باران باری، هاوکات سبەی سێشەممە دوای نیوەڕۆ خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت لە هەندێک لە ناوچەکاندا.
بەرزترین پلەی گەرمای 48 کاتژمێری داهاتوو
هەولێر : 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 42 پلەى سیلیزى
دهۆک : 42 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 46 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 32 پلەى سیلیزى
سۆران : 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 47 پلەى سیلیزى