پۆلیس بەدوای کەسوکاریدا دەگەڕێت
لە بازیان هاوڵاتییەک ئۆتۆمبێل لێیداوە و ناناسرێتەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
پۆلیسی سلێمانی بەدوای کەسوکاری هاوڵاتییەکدا دەگەڕێت کە شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر شه‌قامی گشتی بازیان – سلێمانی ئۆتۆمبێل لێیداوه و گیانی له‌ده‌ستداوه و هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نییه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20.8.2023، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییەک كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، لە نزیك چێشتحانهی ده‌روێش، ئۆتۆمبێل لێیداوە و گیانی لەدەستداوە، بەهۆی ئەوەی ناناسرێتەوە تا ئێستا کەس نەهاتووە بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ته‌مه‌نی كه‌سه‌كه نزیكه‌ی 60 ساڵه، كراسێكی شینی خه‌ت خه‌تی له‌به‌ردایه و له‌ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ی له‌پزیشكی دادوه‌ری سلێمانییه.
“داوا له‌كه‌سوكاری ده‌كه‌ین، یان هه‌ر كه‌سێك كه زانیاری له‌باره‌یه‌وه هه‌یه، سه‌ردانی پزیشكی دادوه‌ری بكات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی”، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.