شۆفێری بارهەڵگرەکانی بازیان گردبوونەوە
964+
پەرستۆ ساڵح
شۆفێرانی بارهەڵگر له بازیان دژی بڕیارێكی قایمقامیەت گردبوونه‌ته‌وه كه داوایان لێكراوه، چیتر نابێت لەناو شەقام و کۆڵانەکان بوەستن.
گۆران مستەفا حەمە، شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان بۆ 964 وتی “ناوچەکەیان کردووە بە ناوچەیەکی پیشەسازی و بڕیارەکە بەسەر ئێمە دەسەپێنن، بەبێ ئەوەی شوێنمان بۆ دابین بکەن، دەیانەوێت بمانکەنە دەرەوە و غەرامەمان بکەن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەگەر شوێنى تایبه‌تیان بۆ دابین بکەن بێ بەرامبەر چیتر له‌و شوێنه‌ى پێشتر ئوتومبێله‌كانیان راناگرن، به‌ڵام ده‌شڵێت “ده‌یانه‌وێت ئەم بڕیارە بەزۆر به‌سه‌ر ئێمه‌یدا بسەپێنن”.
بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و كێشه‌یه، 964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به ئیسماعیل ئه‌حمه‌د، قایمقامى قه‌زاى بازیان كرد، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌درایه‌وه.
یه‌كیبَك له‌و شۆفێرانه، دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى قایمقامی قه‌زاى بازیانیان كردبوو به 964ـى وت، قایمقام پێیوتوون، بارهه‌ڵگره‌كانى سووته‌مه‌نى كه بریتین له تانكه‌ره‌كان وه‌ستانیان له‌و شوێنانه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌وان كه بارهه‌ڵگرى ئاساییان هه‌یه ده‌توانن له شه‌قام و كۆڵانه‌كان بوه‌ستن.