لە عێراق ملیۆنێک و 100 هەزار منداڵی ئیشکەر هەن

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق ئاماری منداڵانی ئیشکەری بڵاوکردەوە و دەڵێت، ملیۆنێک و 100 هەزار منداڵی ئیشکەر هەن.

رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمی عێراق ئەمڕۆ شەممە 19.8.2023 لە زاری عەبدولزەهرە ئەلهەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە، هێشتا ئەو ئامارەیان پێ کەمەوە و پێی وایە رێژەکە لە عێراق زیاترە.

ئاماژەی بەوەش داوە، پێویستە منداڵان چێژ لە تەمەنی منداڵیان وەربگرن و مافەکانیان بپارێزرێن، نەک تەنها لە بواری پەروەردە و تەندروستیدا، بەڵکو لە پاراستنیان لەو توندوتیژیانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە، جا چ لە لایەن خێزانەکەیەوە بێت، یان لە دامەزراوەی پەروەردەیی یان کۆمەڵگا.