کارەبای سۆران چەند کاتژمێرێک زیاد دەکات
964+
توانا نەقی
بەهۆی وەستانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەباتەوە چەندین کاتژمێر پێدانی کارەبا لە سۆران کەمی کردبوو، چاوڕێ دەکرێت لەم هەفتەیەوە دۆخی کارەبا لە قەزاکەدا باشتر ببێت.
ماوەی سێ هەفتەبوو وێستگەی بەرهەم هێنانی کارەبای خەبات لە کارکەوتبوو ئێستا چاککراوەتەوە و دەستدەکرێتەوە بە بەرهەمهێنان.
ئەردەوان ئیبراهیم بەڕێوەبەری کارەبای سۆران بە 964ـی وت، تا ئێستا ئیدارەی سۆران سەر بە هەولێرە لە رووی پێدانی کارەباوە و بەرهەم هێنان هەر لە هەولێرەوەیە و دابەشکردنیشی هەر لەو پارێزگایەوە دەبێت.
وتیشی، ئێستا لە کاتژمێر 1:00ـی شەو تا 12:00ـی نیوەڕۆ کارەبا هەیە و بە کەوتنە کاری وێستگەی خەبات سێ کاتژمێرێک کارەبا زیاتر دەبین دەکەن.
کۆنترۆڵی کارەبا دەڵێن بە چاککردنەوەی وێستگەکە 150 مێگاوات کارەبا زیاد دەکات لەو بڕەش ماوەی سێ کاژمێر کارەبا دەدرێت بە سۆران و ماوەکانی دیکەش بە مۆلیدە پڕدەکەنەوە بۆیان، بەڕێوەبەری کارەبا وای وت.
ئیدارەی سۆران لە شەش قەزاو ژمارەیەکی زۆر گوند پێکهاتووە و هاوبەشانی کارەبا تا ئێستا لە ئیدارەکە گەشتووەتە 84 هەزار هاوبەش.