لەماوەی شەش مانگدا 10 جار هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر
964+
ژووری هەواڵ
شەوی رابردوو ئاگر لە بەشی خزمەتگوزاری کێڵگە غازییەکانی کۆرمۆر کەوتووەتەوە و دواتر توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەمال بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “ئاگرەکە لە بەشی خزمەتگوزاری کێڵگەکە بووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی دروستبوونی رووداوەکە بەردەوامە”.
بەپێی زانیاری 964 لەماوەی شەش مانگی رابردوودا، 10 جار بە گوللە هاوەن هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و زیانی مادیی زۆری دروستکردووە، بەهۆیەوە تا ئێتسا کەس دەستگیرنەکراوە.
کێڵگە غازییەکانی کۆرمۆر دەکەونە سنوری قەزای چەمچەماڵ و لەلایەن کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.