کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر: %80ی گوڵی تولیپی هەموو جیهان لای ئێمەیە

964+

فەهمی نەبی

کونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەولێر دەڵێت، وڵاتەکەیان ساڵانە زیاتر لە چوار ملیار گوڵی تولیپ بەرهەم دەهێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کونسوڵخانەی هۆڵەندا ئەوەی راگەیاند کە گوڵی تولیپ هێمای نیشتمانیی هۆڵەندییەکانە و ساڵانە %80ی گوڵی تولیپی هەموو جیهان بەرهەم دەهێنن.

کونسوڵخانەی هۆڵەندا دەڵێت، ئاماری ساڵی 2022 دەریدەخات 44 دۆنم خاکی هۆڵەندا گوڵی تولیپی لێ چێندراوە.

سەرچاوە زانستیەکانی رووەکناسی دەڵێن، گوڵی تولیپ 75 جۆری هەیە، رەنگی گوڵەکانی زیاتر لە رەنگە گەرمەکانن، بۆ روواندنی پێویستی بە ناوچەی فێنک و شاخاوی هەیە و بە شێوەی سروشتی زیاتر لە بەهاردا دەڕوێن.

هۆڵەندا بە وڵاتی گوڵ ناسراوە.