پێشمەرگەیەک ون بووە و پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێت

+964

هاوبەش ئەبوبەکر

پۆلیسی راپەڕین بە دوای پێشمەرگەیەکی دانیشتووی شەقڵاوەدا دەگەڕێت و دەڵێن، ماوەی پێنج رۆژە لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.8.2023، شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، پێشمەرگەیەکی لیواکانی سێی تایبەت، سەر بە هێزەکانی 70، بە ناوی محەمەد عومەر سلێمان، لە رۆژی 12ـی ئەم مانگەوە بێ سۆراغە و بەدوایدا دەگەڕێن.

پێشمەرگەکە تەمەنی 26 ساڵە و دانیشتووی قەڵادزێیە لە گەڕەکی شەهیدان.

بە وتەی باوکی “وتویەتی دەچێتەوە بۆ دەوام، بەڵام نە پەیوەندی بە شوێنی ئەرکی خۆیەوە کردووەتەوە و نە گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە”، شۆڕش ئیسماعیل وای وت.

کەسوکاری پێشمەرگەکە لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین سکاڵایان تۆمار کردووە و پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، “داوا لە هاوڵاتیان دەکەین، هەرکەسێک زانیاری لەسەر هەیە با پەیوەندی بکات بە نزیکترین بنکەی پۆلیس لە هەر جێگەیەکی کوردستان بێت”.