سیروانی نوێ و پێشمەرگەی سلێمانی بردییانەوە

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

لە قۆناغی دووەمی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان و لە کۆمەڵەی یەکەمدا، ئەمڕۆ ئێوارە هەردوو یانەی سیروانی نوێ و ئاشتی بەیەکگەیشتن، بە درێژایی یارییەکە یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، بەڵام یاریزانانی سیروانی نوێ توانیان سوود لە دوو هەل وەربگرن و لە رێگەی بوار سەڵاح و ئەیاد دیاری دوو گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکەش بە 2-0 گۆڵ لە سوودی سیروانی نوێ کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵەدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە 3-0 گۆڵ شکستی بە سیروانی هەڵەبجە هێنا، گۆڵەکانی پێشمەرگە هەریەک لە خۆژی شکور لە خولەکەکانی 16 و 50 و ئیهاب ئیبراهیم لە خولەکی 55 تۆماریان کرد، کە یەکەم سەرکەوتنی تیپەکە بوو لە قۆناغی دووەمی خولەکەدا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا