هه‌ر گه‌ڵایه‌ك هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌م ئێواره‌یه نرخی دۆلار له بازاڕه‌كانی ئالوگۆڕی دراوی هه‌رێمی كوردستان هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌راورد به نرخی كردنه‌وه‌ی بازاڕ له به‌یانیی ئه‌مڕۆدا.
ئێستا نرخی 100 دۆلار له بۆڕسه‌ی هه‌ولێر 154.100 دیناره، له كاتێكدا به‌یانی ئه‌مڕۆ به 153.100 دینار بوو.
بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 193 ملیۆن و 716 هەزار و 083 دۆلاری خستەڕوو، لەم بڕەشدا تەنیا 37 ملیۆن و 120 هەزار دۆلار بۆ ناوخۆ بووە و 156 ملیۆن و 596 هەزار و 83 دۆلاری بۆ حەواڵەی دەرەکی بووە.