ده دۆنم سووتان و دوو به‌ساڵاچووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌س كرد
ئاگره‌كه‌ى گوندى رووستێ كۆنتڕۆڵكرا
964+
ئاسۆ وه‌رتى – باڵه‌كایه‌تى
له نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه ئاگرێكی گه‌وره دامێنی گوندى رووستێی دۆڵى باڵه‌كایه‌تى گرته‌وه و دواى چه‌ند كاتژمێرێك كۆنترۆڵكرا.
به‌قسه‌ى سه‌رچاوه‌كانى به‌رگرى شارۆستانى كه له شوێنی ئاگره‌كه بوون، نازاندرێ هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه چییه.
ئاگره‌كه زیانى به نزیكه‌ى 10 دۆنم زه‌وى له ره‌ز و باخ و پووس په‌ڵاش گه‌یاند و هه‌ر به هۆى دۆكه‌ڵى ئاگره‌كه‌شه‌وه دوو له به‌ساڵاچووه‌كانى گوندى رووستێ ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوون و خرانه ژێر چاودێری ته‌ندروستییه‌وه.
له‌ماوه‌ى 10 رۆژى رابردوودا ئه‌وه سێیه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له دۆڵه باڵه‌كاتیه‌ت و له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵیشدا ده‌بێته 10 یه‌مین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى گه‌وره‌و بچووك له‌م سنووره.