شارەوانیی سلێمانی - وێنە: شارەوانیی سلێمانی
نزیکەی شەش هەزارن
شارەوانی سلێمانی موڵکە بەکرێدراوەکانی بە ئەلکترۆنی دەکات
964+
پێشەوا محەمەد
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی سەرجەم موڵکە بەکرێدراوەکانی بەئەلکترۆنی دەکات و سەرژمێریان دەکات.
داواکە هی وەزارەتی شارەوانییە و دوێنێ چوارشەممە 16.8.2023 شارەوانییەکە لیژنەیەکی بۆ ئەو پرسە پێکهێناوە.
“موڵکە بەکرێدراوەکانی شارەوانی سلێمانی لە ژماردن نایەن و بە ئەلەکترۆنیکردنیشی سەرجەمیان کۆدەکرێنە و سەرژمێری دەکرێن و هەموو کاتێک داتاکان بەردەست دەبن”، ئەوە قسەی زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانییە بۆ 964.
وتیشی، “بڕیارەکە هەر تەنیا بۆ سلێمانی نییە بەڵکو گشتگیرە و سەرجەم شارەوانییەکان دەگرێتەوە”.
964 لە شارەوانی سلێمانییەوە دەزانێت، کرێچییەکانی شارەوانییەکە نزیکەی شەش هەزارن.