لاوێکی یانەی نەورۆز بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کرا

+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی

سەهەند هەڵگورد یاریزانی لاوی بەهرەمەندی یانەی نەورۆز بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کرا.

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە لەگەڵ تیپی یانەی نەورۆز لە خولی لاوانی یانە پلە نایابەکان پێشکەشی کرد، سەهەند هەڵگورد بووە جێگەی سەرنجی عیماد محەمەدی راهێنەر و بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کرا.

سەهەند هەڵگورد بە 964ـی راگەیاند، هەستێکی زۆر خۆشی هەیە، کە بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی عێراق کراوە.

وتیشی، ئەوە لە ئەنجامی ئەو هیلاک و ماندووبوونە بووە، کە لەگەڵ یانەی نەورۆز لە خولی عێراقدا پێشکەشی کردووە.

سەهەند هەڵگورد لە ساڵی 2005 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و ساڵی 2011 هاتووەتە ناو دونیای وەرزش و لە یانەی ئاشتی یاریی کردووە، دواتر پەیوەندی بە یانەی نەورۆزەوە کردووە و لەم وەرزەی خولی لاواندا توانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەکەی پێشکەش بکات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا