لە گەشتی هەواڵەکانەوە

قوتوویەک تایگەر کەسێکی کوشت

+964

ژووری هەواڵ

رووداوی سەیر و نائاسایی ئەم بەیانییە لە هەولێر ئەوەی بەردەمی فامیلی مۆڵ بوو، تایگەرێکی یەک هەزار دیناری بووە هۆکاری دەمەقاڵێ و کەسێکی لەسەر کوژرا.

وەرزی هاوینە و کارەبای زۆربەی شارەکان وەزعیان شڕە، دەربەندیخانیش کارەباکەی کەمیکردووە و دەڵێن کۆنترۆڵی لەدەست ئەواندا نییە.

هەر ئەوەندەی کەمێک فشار لەسەر سەیرانگاکان کەمبووەوە، ئیتر وردە وردە چاککردنی رێگای ناوچە گەشتیارییەکان دەست پێدەکات، بەتایبەتی کە هەندێکیان خراپ تێکچوون.

ئەو برنجەی لە دەرەوە دێت بە هۆی دۆلارەوە نرخی هەڵکشاوەو فەرقێکی ئەو تۆی لەگەڵ برنجە کوردییەکە نەماوە ، بۆیە خەڵک ئێستا زیاتر برنجی کوردی دەکڕن.

رۆژانە خەڵکانێک زۆر سەردانی بەشەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی کوردستان بە گشتی و هەولێر بەتایبەتی دەکەن کە دووچاری دیاردەی خۆربردن هاتوون، زۆربەی ئەو کەسانە حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە، داهێزرانی جەستەیان پێوە دیارە، ئەوانەی دووچاری دیاردەی (خۆربردن) بوبن، سێ رۆژیان پێدەچێت تا چاک دەبنەوە.