کارگەیەک دەیەوێت باخچەیەک بۆ تەکیەی کاکەمەند دروست بکات
964+
هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ
ماوەی سێ رۆژە کارگەیەکی خشتی سوور لە چەمچەماڵ، دروستکردنی باخچەیەک و لێدانی بیرێکی لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند خستووەتە ئەستۆی خۆی.
ئەو باخچەیەی بڕیارە دروست بکرێت، رووبەرەکەی چوار هەزار مەتر چوارگۆشەیە و لەسەر زەوی شارەوانییە.
ئیبراهیم ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانیی تەکیەی کاکەمەند بە 964ی وت، دروستکردنی باخچەکە لەسەر داوای ئاسایشی رۆژئاوای چەمچەماڵ بووە، بە گوێرەی ئەو دەرخستەیەی کراوە 60 بۆ 70 ملیۆنی تێدەچێت.
سەرۆکی شارەوانیی تەکیەی کاکەمەند ئەوەش دەڵێت، وا بڕیارە لە ماوەی مانگێک دروستکردنی باخچەکە تەواو بکرێت، ئەمەش لەپێناو زیادکردنی رێژەی سەوزاییە لە ناحیەکە.
پیداچوونەوە: فەهمی نەبی