سلێمانی.. هەر ماڵێک تەوافە نەبەستێت سزا دەدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەدەست نەبەستنی تەوافەوە لە لایەن ماڵانەوە گیری خواردووە و هەرکەسێکیش نەیبەستێت 50 هەزار دینار سزا دەدرێت.

بە پێی یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2021ـی تایبەت بە پاراستنی پڕۆژە و تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی کوردستان، هەرکەسێک تەوافە نەبەستێت بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت.

“ئێمە بەردەوام تیمەکانی زیادەڕۆییمان دەگەڕێن و هەر ماڵێک تەوافەی نەبەستبێت سزا دەدرێن”، ئەوە قسەی بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “بەداخەوە هاوڵاتیان کەمتر پابەندی دانانی تەوافەن بۆ رێگرتن لە بەفیڕۆچوونی ئاو”.

964 لە بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی پرسی ئاخۆ رۆژانە چەند ماڵ سزا دەدرێن؟ لە وەڵامدا وتی، “بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە پێویستە وردبینی بکەین و ئێستا بەردەست نییە”.