یانه‌ی هه‌ولێر خۆی نوێده‌كاته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ عه‌لا مههاویی به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی جه‌وییه كرد، گرێبه‌ستی دوو یاریزانیشی نوێ كرده‌وه.
ئه‌حمه‌د شوكر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یانه‌ی هه‌ولێر، به 964ی وت، یانه‌كه‌یان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌رگریكار عه‌لا مه‌هاوی واژۆ كرد.
وێنه‌ی یاریزانه‌كه له په‌یجی فه‌رمیی یانه‌كه دانراوه، كه ملپێچی یانه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، یانه‌كه‌یان گرێبه‌ستی هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن مه‌كنزی و محه‌مه‌د موحسینی یاریزانانی یانه‌كه‌ی نوێكرده‌وه.
ئه‌حمه‌د شوكر ئه‌وه‌شی وت، له په‌یجه‌كان زۆر هه‌واڵ له باره‌ی هاتن و رۆیشتنی یاریزانان بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی فه‌رمی بێت ئه‌و هه‌واڵانه‌ن، كه له په‌یجی فه‌رمیی یانه‌كه‌یان دێنه بڵاوكردنه‌وه.