کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن
964+
ژووری هەواڵ
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دادەبەزن و سبەینێش لە ئەمڕۆ نزمتر دەبن.
بە قسەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 49 و لە حاجی ئۆمەرانیش 31.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەم داتایەی بڵاوکردووەتەوە.
ئەم هاوینە هێندە گەرم بوو، دەزگا جیهانییەکانی بواری کەشناسی، تەمموزی ئەمساڵی 2023یان بە گەرمترین مانگ لە مێژووی تۆمارکراوی گەرمادا دیاریی کرد.