ژماره‌یه‌كی زۆر "ورچ"ی لێیه
گوندى وێزێ به هاوینان ئاوه‌دان و به زستانیش چۆڵ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆتا گوندی سه‌رسنوورى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، له وه‌رزى هاویندا ئاوه‌دانه، به‌ڵام كه وه‌رزى زستان دێت، چۆڵ ده‌كرێت.
گوندى وێزێ، بە دووری 18 کیلۆمه‌تر له باکوری خۆرهەڵاتی قەزای چۆمان، دەکەوێتە بناری چیای حەساری سەکران، نزیك له بناری چیای کۆدۆ، قەڵاتی قەرەد، کوێستانەکانی پرژێ و بەردی قڵشتێ، نزیكیشه لە گوندەکانی ئێنێ، مەران و مژدەنیان.
ناوچەیەکی شاخاویی كوێستانییە و لە هەر چوار وەرزی ساڵ به‌فرى لێ ده‌مێنێته‌وه، بەرزترین پلەی گەرمی 25 پله‌ى سیلیزى و کەمترینیشی 18 پله‌ى ژێر سفره.
ته‌ها ئیبراهیم، خه‌ڵكى ئه‌و گونده، به 964ـى وت، گونده‌كه‌یان له وه‌زرى هاویناندا نزیكه‌ى 65 ماڵى لێده‌ژی، تاوه‌كو كۆتاییه‌كانى پاییز ده‌مێننه‌وه و دواتریش ده‌گه‌ڕێنه‌وه شار و شاروچكه‌كان.
وتیشی “وه‌رزى زستان سه‌خته بۆ گونده‌كه‌مان، به‌هۆى سه‌رمایه‌كی زۆر و هه‌ڵكه‌وته‌ى سنوورى له‌گه‌ڵ ئێران و بوونى ئاژه‌ڵى دڕه‌نده‌ى وه‌ك ورچ و گوڕ و به‌رازیشی زۆر لێیه”.
به‌قسه‌ى ته‌ها، خه‌ڵكه‌كه بۆ كشتوكاڵكردن له هاوینان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، چونكه ده‌ڵێت “له‌م وه‌رزه‌دا به رێژه‌یه‌كی زۆر خه‌یار و ته‌ماته و كوله‌كه به‌رهه‌مده‌هێنرێت”.