فاملى مۆڵى هه‌ولێر یەکەمین پاڵەوانیەتی شەترەنج بەڕێوەده‌بات

964+
شۆڕش هەرکی — هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بەبەشداری هەزار یاریزان لە هەولێر، پاڵەوانیەتی شەترەنج بەڕێوەچوو.

پاڵەوانیەتیەکە لەلایەن فاملی مۆلی هەولێر رێکخرابوو، لقی شەترەنجی یانەی هەولێر سەرپەرشتی دەکرد.

محەمەد خەلیل، سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتیەکە بە964ی وت، لەرێگەی لینکی پەیجی فاملی مۆڵەوە، یاریزانان ناویان تۆمارکردووە، هەزار یاریزان لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداردەبن.

وتيشى “ئەم پاڵەوانیەتیە رۆژانە کاتژمێر چواری ئێوارە بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە ناو فاملی مۆڵ بەڕێوەدەچێت، بۆ هەر یارییەک شەش خولەک دیاریکراوە”.

به‌پسه‌ى ناوبراو، ئه‌وه‌ى پلەی یەکەمى خوله‌كه‌ به‌ده‌ستبهێنێت هەزار دۆلار وه‌رده‌گرێت و  پلەی دووەم 500 دۆلار، پلەی سێیەمیش 200 دۆلاری وەردەگرێت.

پاڵەوانیەتیەکە بەشێوەی سقوط فەردییە، واتە هەر یاریزانێک بدۆڕێت دەردەکرێت و لەکۆتایی دا چوار یاریزان دەچنە کۆتایی.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن