پردەکەی باشماخ چارەنووسی نادیارە
964+
محەمەد عومەر – پێنجوێن
بەهۆی تەواونەبوونی پردی سەر رێگەی مەرزی باشماخ ئاستەنگ بۆ شۆفێرانی ناوچەکە دروست بووە و تا ئێستا دیارنییە کەی پردەکە تەواو دەکرێت.
مەرزی باشماخ و سەیرانبەن، دوو مەرزی فەرمین لە قەزای پێنجوێن، رۆژانە جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری زۆری لێ ئەنجام دەدرێن.
بۆ گەیشتن بە هەردوو مەرزی باشماخ و سەیرانبەن، لەگەڵ سەیرانگەی گۆڵێ و ناحیەی گەرمک و دەیان گوند لە قەزای پێنجوێن، شۆفێران دەبێت بەسەر پردێکدا تێپەڕن، کە هێشتا تەواو نەکراوە و ئاستەنگی زۆری دروستکردووە.
محەمەد جلیل بەڕێوەبەری رێگەوبانی سلێمانی بە 964ی وت، هۆکاری وەستانی پڕۆژەکە نەبوونی پارە بووە لە بانک، بەڵام بەڵێنمان لە جێگری سەرۆکی حکومەت وەرگرتووە لە ماوەیەکی نزیکدا پارەی پێویست بۆ تەواوکردنی پردەکە تەرخان بکرێت.
لە ساڵی 2016 دەبوو لەگەڵ تەواوبوونی رێگەی باشماخ ئەو پردەش تەواو بکرایا، تەنانەت 33 ملیار دیناری بۆ تەرخانکرابوو، بەڵام وەک رێگەیەکی پڕ چاڵ و چۆڵ ماوەتەوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی