3G ئیش ناکات
باتیفا به ده‌ست نه‌بوونی ئینته‌رنێته‌وه ده‌ناڵێنێت
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
هاوڵاتیانی باتیفا داوای چاککردنی کوالێتی هێلی ئینتەرنێتی قه‌زاكه‌یان دەکەن، قایمقامیش ده‌ڵێت، ئه‌وان درێغییان نه‌كردووه.
دەمێکە خەڵکی قەزای باتیفا گلەیی له خراپیی کوالێتی و لاوازیی هێڵی ئینتەرنێتی هێڵی کۆڕەک دەکەن لە ناوچەکەیاندا.
فائیز عه‌لی، خه‌ڵكی باتیفایه و به 964ی وت، خراپی ئینته‌رنێت به جۆرێكه، تا ئێستا لە هەندێک ناوچەی باتیفا و دەوروبەری تا دەگاتە نزیک زاخۆ، ئینته‌رنێتی 3G ئیش ناکات.
فەرهاد مەحمود، قایمقامی قەزای باتیفا بە 964ی وت: پێش ماوەیەک شوێنێکمان بۆ کۆمپانیاکە دەستنیشان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی تاوه‌ری خۆیانی لێ دابنێن، کە شوێنێکی بڵند و شیاو بوو، بەڵام لەبەر سەختیی رێگه‌کە هیچ ئوتومبێلێك نەیتوانی کەرەستەی پێویست بگەینێتە شوێنه‌كه، ئێستاش هەوڵدەدەین لیژنەیه‌ک پێک بهێنرێت و شوێنێکی گونجاو دەستنیشان بکەن و کۆالێتی ئینتەرنێت باشتر بكه‌ن.
“ئێمە هیچ درێغیمان نەکردووە و هەموو ئاسانکارییه‌كمان كردووه، ئەویتر پەیوەستە بە کۆمپانیاکە، بەڵام هەوڵدەدەین بە زوترین کات چاکی بكه‌ین”، فەرهاد مه‌حمود وای وت.
باتیفا له‌وه‌ته‌ی بووەتە قەزا بە دەست هەندێک کێشە و گرفته‌وه دەناڵێنێت، خەڵیكی ناوچه‌كه گله‌ییان له كه‌موكوڕی خزمەتگوزارییه‌كان هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا