ترێی رەشی دهۆک رکابەری دەکات. وێنە:964
له بازاڕهكانى دهۆك ترێی رەش بێ رکابەره
964+
هیڤی دێوالی -دهۆک
لە ناو میوە فرۆشەکانی دهۆک، ترێی رەش لە پێشەوەی هەموو جۆرەکانی ترێیە و خواستێکی زۆری لەسەرە.
جگە لە رەش، جۆرە ترێیەکانی وەک “زەرد و تایفی و کەماڵی و حەلوانی و زەرکی و حیجازی و کشمشی و زەیتونی و کرینک و، لەناو بازاڕی میوە فرۆشان هەن.
بەڵام ترێی رەش كه پێدەلێن “رەش مێوک”، جگە لەوەی لەسەر خوانی خێزانەکانی دهۆک شەوچەرەی پێدەکرێت و دەخورێت، لە هەمان کات بەشێکی خیزانەکان و خاوەن شیرینییەکان بە رێژەیەکی زۆر دەیکڕن بۆ ئەوەی بیکەن بە شەربەتی مێوژ، هەندێکیشیان لەسەربانەکان لەبەرتیشکی خۆر، وشکی دەکەنەوە و دەیکەن بە مێوژ.
حاجی رەشید، میوە فرۆشێکی بازاڕی دهۆکە بە 964ـى وت، ماوەی چەند هەفتهیەکە چەندین جۆری ترێی خۆماڵی ناوچەی دۆسکیان هاتووهته بازاڕ و خواستێکی زۆریش لەسەر ترێی رەشهكهیهتى.
بهقسهى ئهو میوهفرۆشه، له دواى ترێی رهش، ترێی زەردە رهواجى لهسهره، یەک کێلۆ لهنێوان هەزار و 500 بۆ دوو هەزار دینارە .
وتیشی، جگە لە ترێی خۆماڵی، ترێی تورکی و باشوری عێراق و میسریش هەیە، كه کیلۆیان بە دوو هەزار دینارە.
دهۆک، بەوە بەناوبانگە کە ساڵانە رێژەیەکی زۆر ترێی لێ بەرهەم دەهێندرێت بەتایبەتی دەڤەری دۆسکیان.
بەپێی زانیاریەکانی 964 کە لە جوتیارەکانی دهۆک وەریگرتووە، لەسنووری پارێزگای دهۆک نزیکەی 100 جۆری ترێ هەیە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن