لە سلێمانی پاڵەوانیەتی سنۆکەر بەڕێوەچوو

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

پاڵەوانیەتی سنۆکەر بە بەشداری 64 یاریزان لەسلێمانی بەڕێوەچوو.

لە رۆژانی 4 تا 6ـی ئەم مانگە و بەمەبەستی زیاتر پێخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی یاریزانان، بەسەرپەرشتی لقی سلێمانی فیدراسیۆنی بلیاردی کوردستان و لە هۆڵی سنۆکەر کڵۆپ، پاڵەوانیەتییەکی کراوە بۆ یاریزانانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەرێوەچوو.

دیاری حەسەن سەرۆکی لقی سلێمانی بە 964ـی وت، یاری سنۆکەر هەوادارێکی زۆری هەیە، هەربۆیە پێویست بوو ئەم پاڵەوانیەتییە رێکبخەن.

وتیشی، لەم پاڵەوانیەتییەدا بەشداربووان ئاستێکی بەرزیان پیشاندا کە بەپێی ئەنجامەکانیش یاریزانانی بەشداربوو پۆلێنکران.

لەم پاڵەوانیەتییەدا 64 یاریزان بەشداریانکرد و دوای ئەنجامدانی رکابەرییەکانیش، لە یاری کۆتاییدا باوان تەیفور بە ئەنجامی 3 – 0 لە میر موەفەقی بردەوە و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی