سه‌رهه‌نگ موحسین بۆ 964: هێشتا نازانم ده‌چمه كوێ
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێزی ناوداری كورد، یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدای جێهێشت و دیار نییه ده‌چێته كام یانه
دوای سێ وه‌رز یاریكردن له یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا، ئه‌مڕۆ سه‌رهه‌نگ موحسین بۆ پۆستێك له سۆشیال میدیا، ماڵئاوایی له یانه‌كه‌ی كرد و سوپاسی كردوون.
سه‌رهه‌نگی گۆڵپارێزی نێوده‌وڵه‌تی، له په‌یوه‌ندییه‌كدا به 964ی راگه‌یاند، هێشتا نازانێت وێستگه‌ی داهاتووی كوێ ده‌بێت.
ئاشكراشی كرد، چه‌ند ئۆفه‌رێكی له یانه‌كانی عێراق و كوردستانه‌وه بۆ هاتووه، پاش وردبوونه‌وه‌یه‌كی باش، بڕیاری خۆی ده‌دات ده‌چێته كام یانه.
گۆڵپارێزە کوردەکە ئەم وەرزە یەکێک لە سەرکەوتووترین وەرزەکانی لەگەڵ یانەکەی بەڕێکرد و دوای مانەوەیان بۆ وەرزێک لە خولی پلە یەکی عێراقەوە گەڕانەوە نایاب.
سه‌رهه‌نگ، کە لە یانەی هەولێر ساڵانێکی زۆر یاریی کردووە، له كۆتایی مانگی ئایاری رابردوو، سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌کە، له لێدوانێكدا به 964ی وت “لاریم نییە لە گەڕانەوە بۆ یانەی دایک، بەڵام یانەکە هیچ دەستپێشخەرییەکی نەبووە”.