شارەوانیی چەمچەماڵ بایکۆتیان کرد

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

فەرمانبەرانی شارەوانیی چەمچەماڵ بایکۆتی دەوامیان کرد تا پێدانی موچەکانیان ناڕۆنەوە بۆ دەوام.

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆتا رۆژیان بوو لە دەوام و بەهۆی بێ موچەییەوە نزیکەی 25 کارمەند بە نوێنەرایەتی فەرمانبەرەکان لەگەڵ سەرۆکی شەرەوانیی چەمچەماڵ کۆبوونەوە و بە سەرۆک شارەوانیان وتووە، تا موچەیان پێنەدرێت ناگەڕێنەوە بۆ دەوام.

گۆران فاتیح، بەرپرسی لیژنەی زیادەڕۆیی لە شارەوانیی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، ” لە سبەینێوە ناچینەوە بۆ دەوام تا موچەکانمان پێدەدرێت، ناکرێت بە بێ موچە دەوام بکەین، خاوەن ماڵ و منداڵین و بەشێکمان کرێچین و خاوەن نەخۆشین، هەموومان نزیکەی 100 فەرمانبەر دەبین لە شارەوانی”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی