جەوییە بردیەوە

هەولێر نەیتوانی ببێتە پاڵەوان

964+

یانەی قوە جەوییە بووە پاڵەوانی جامی عێراق و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یانەی هەولێری بردەوە.

یارییەکە لەسەر یاریگەی شەعب لە بەغدا بەڕێوەچوو، یانەی جەوییە لە گێمی یەکەمدا توانی سوود لە هەڵەیەکی هێڵی بەرگری هەولێرییەکان وەرگرێت و گۆڵی بوون بە پاڵەوان لە رێگەی موهەننەد عەبدولڕەحیم تۆمار بکات.

یاریزانانی هەولێر لە گێمی دووەمی یارییەکە هەوڵی زۆریدا گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکەن، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوو.

بەو سەرکەوتنە، یانەی جەوییە بۆ شەشەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی عێراق.