پڕۆژە یاسایەک لە بەرژەوەندی زیندانیانی سیاسی هەرێم ئامادە دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

پڕۆژە یاسایەک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیندانیان سیاسی هەرێم دەدرێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

پڕۆژەکە لە لایەن 70 پەرلەمانتارەوە واژۆ کراوە و ئاراستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە کراوە.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 60 هەزار زیندانی سیاسی لە هەرێم بوونیان هەیە.

بەدریە حسێن، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، پڕۆژەکە لە هەمان کاتدا باس لە گواستنەوەی موچەی زیندانیانی سیاسی هەرێم دەکات بۆ سەر بەغدا.

دەشڵێت، جیاوازی موچە و قەرەبووی زیندانیانی سیاسی لەنێوان هەرێم و بەغدا پێچەوانەی دەستووری عێراقە.