دەرمانخانە کۆنەکەی هەولێریشی تێدایە

چوار دەرمانخانە لەهەولێر داخران

964+

توانا نەقی

چوار دەرمانخانە لە هەولێر داخران و لە ناویاندا یەکێک لە دەرمانخانەکان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم بڵاویکردەوە، بە چاودێری داواکاری گشتی چوار دەرمانخانە داخراون بە هۆکاری دەرمانی قاچاخ و نایاسایی و بێ سەرچاوە.

سزاکەیان راگرتنی کاری پێشەی دەرمانسازی بۆ ماوەی شەش مانگ بووە و هەریەک لە دەرمانخانەکانی ئەمیر، بیمار، هاوس فارما و پەخشان داخراون.

دەرمانخانەی ئەمیر ی٦ەکێکە لە دەرمانخانە کۆنەکانی هەولێر و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکان و واتە نزیکەی 50 ساڵە بوونی هەیە لە ناو شاری هەولێردا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش لە هاوڵاتیان دەکات، دووربن لە بەکارهێنانی دەرمانی بێ سەرچاوە و ستیکەر، هەروەها لە رێگەی هێڵە
گەرمەکانەوە پەیوەندییەوە تیمەکانی چاودێری لکردنی بازاڕ ئاگادار بکەنەوە لەبوونی هەر حاڵەتێکی هاوشێوە.