هەواڵ
ته‌رمی یه‌كێك له دوو برا خنكاوه‌كه‌ی دوكان دۆزرایه‌وه
+964
کاروان ساڵحی
ته‌رمی یه‌كێك له‌و دوو برایه‌ی دوێنێ له ئاوی دوكان خنكان، دۆزرایه‌وه و تیمه‌كان به دوای ته‌رمی ئه‌وی دیكه‌شدا ده‌گه‌ڕێن.
سەنا عەبدولموحسین خوشکی گەورەی ئەو دوو برایه‌ی خنکاون، بە 964 ی وت، “به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لە لایەن تیمێکی فریاگوزارییەوە تەرمی ئەرکانی برا بچوکم دەرهێنرا و ئێستا لە پزیشکی سلێمانییە، چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی عیرفانی برا گەوره‌م ده‌كه‌ین و هەر کات دۆزرایەوە، تەرمەکان دەگه‌ڕێنینه‌وه شاری کەرکوک.
شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، دوو ئه‌و برایه خنكاون، كه یه‌كێكیان بۆ رزگاركردنی ئه‌ویتریان چووته ناو ئاوه‌كه، به‌ڵام هه‌ردووكیان خنكان.
سەنا عەبدولموحسین وتی، “له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو برایەم دوای گەڕانەوەیان لە ئەرکی سەربازی خۆیان لە پاریزگای بەسڕه، بە مەبه‌ستی گەشتێکی خێزانی سەردانی دەریاچەی دوکانمان کرد، سەرەتا ئەرکان لە ناو ئاوەکە دەستی بەرزەوە کرد و داوای کرد بە هانایەوە بچن، عیرفانی برام ویستی رزگاری بکات، بەڵام نەیتوانی و لەبەر چاوی خۆم و ماڵ و منداڵەکانیان لە چاوتورکانێکدا هەردووکیان ون بوون”.
عیرفان تەمەنی 42 ساڵه و ئەرکانی برای 35 ساڵى، هەردووکیان خێزاندارن و باوکی چەند منداڵێکن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا