لەمەوبەدوا بە ئۆنڵاین سکاڵاکەت بگەیەنە حکومەت
964+
فەهمی نەبی
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لینکێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەو هاوڵاتیەی سکاڵایان لە خزمەتگوزاری یان فەرمانگەیەکی حکومەت هەیە با راستەوخۆ سکاڵاکەیان بگەیەنن.
د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ هەینی ئەو لینکەی بڵاوکردووەتەوە.
لە رووپەڕی لینکەکە نوسراوە “سیستەمی سکاڵای هاوڵاتیان” کاتێک کرتە لەسەر بژاردەی (سکاڵا تۆمار بکە) دەکەیت، پێویستە ناو و ناونیشانت بنوسیت، دواتر کۆپیەک لە ناسنامەکەت هاوپێچ بکەیت، لە قۆناغەکانی دواتر جۆری سکاڵاکەت هەڵدەبژێری و دەقی ئەو سکاڵایەی هەتە دەینوسی.
لەم لینکە دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن.