عێراق لە نەخۆشیەکی مەترسیدار رزگاری بوو

964+

پێشەوا محەمەد

عێراق خۆی لە نەخۆشی تەراخومای چاو رزگار کرد و بەو بۆنەیەشەوە رێکخراوی تەندروستی جیهانی پیرۆزبایی لێدەکات.

تەراخوما “رەشکەوپێشکەی چاو” نەخۆشیەكی گواستراوەی مەترسیدارە كە لە كاتی چارەسەرنەكردنی دەبێتە هۆی كوێربوون و بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکانی پێڵووی چاوەوە روودەدات.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی پلانی داناوە بۆئەوەی تا ساڵی 2030 ئەو نەخۆشیە لە 100 وڵاتدا بنبڕ بكات.

تیدروس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، سەركەوتنی پڕۆگرامی نیشتمانی تەراخوما لە عێراق ئەوەی دەرەخسێت دەتوانرێت دەسكەوتی گرنگ بەدی بهێنرێت لە رێگەی هاوکاری و کارکردن بە گیانی نیشتیمانیانە.

وتوشیەتی، “سەرکەوتن بەسەر ئەو نەخۆشیەدا کاریگەری ئەرێنی لەسەر هاوڵاتیانی عێراق دەبێت لە ئێستا و ئایندەدا”.