له سلێمانی لیژنەکانی قەرەبوو رێنماییان بۆ خەڵک هەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەو لیژنانەی کار لەسەر تاپۆکردنی خانووە زیادەرۆکان دەکەن، داوا دەکەن بەناوی منداڵی سنگڵەوە، داوای تاپۆکردن پێشکەش نەکەن.

داواشکراوە، ماوەی پێشکەشکردن نوێ بکرێتەوە، چونکە خەڵکانێک هەیە تائێستا ئاشنایەتیان لەگەڵ یاساکە نییە.

کاری لیژنەی شارەوانییەکانی سلێمانی بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی، یاسای ژمارەی 3ی ساڵی 2019ی تاپۆکردنی زەوییە زیادەرۆکانی سنووری شارەوانییەکان بەردەوامە.

کە لە سەرۆکی لیژنە کە نوێنەری شارەوانی، و نوێنەری دارایی، نوێنەری یاسایی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری تاپۆ و نوێنەرێکی کشتوکاڵ پێکدێن.

ئەو خانوانەی هەتا پێش 31.12.2020 بە زیادەڕەوەی لەسەر موڵکی شارەوانییەکان دروستکراون کاری تاپۆکردنیان بۆ دەکەن.

بەپێی سۆراغی 964 بێت، لیژنەکان دوو حاڵەتیان هەبووە، هەیانە کە سورەت قەیدی هاوڵاتیەکە بەناوی شارەوانییە، بەپێی رێنماییەکان دەکرێت بەناوی هاوڵاتییەکەوە بێت، یاخود نەخشەیان نییە و دەبێت نەخشەبکرێن و هەرموڵکێک بکرێتە خاوەن سورەت قەید و دواتر مامەڵەی بەناوکردنی بۆ بکرێت.

ماوەی پێشکەشکردنی داواکان تەنیا سێ مانگ بوو، داواکارییەک هەیە بۆ درێژکرنەوە و نوێکردنەوە، چونکە بەوتەی سەروەر عەلی یەکێک لە سەرۆک لیژنەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بێت کە قسەی بۆ 964کرد، “هەندێک خەڵک هەیە بەروونی لە یاساکە و مافیان تێنەگەشتوون”.

ئەوەشی وت، “لیژنەکان پێویستیان بە ئامێری پێشکەوتوو و کادر هەیە تا کاری هەڵگرتنەوەی نەخشەی رووبەری خانووی ئەو هاوڵاتیانە بکەن، کە خاوەن سورەت قەید و نەخشەی هونەری نین”.

هەندێک سەرۆک خێزان هەیە کە بەناوی منداڵێکەوە داوای پێشکەشکردووە بۆ تاپۆکردنی خانوەکەی، لەکاتێکدا هاوسەرگیری نەکردووە لەو دۆخەدا مافی تاپۆکردنی خانووەکەی دەفەوتێت و قەرەبووش نایگرێتەوە.

بەوتەی سەروەر عەلی بێت، “تەنیا لیژنەکەی ئەوان حەوت کەیسی تێدایە کە رەفزکراوە، چاوەڕێ دەکەن شەش کەیسی دیکەش هەمان چارەنووسیان هەبێت”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی