دهۆک خەریکی نوێکردنەوەی تیپەکەیەتی. فۆتۆ: 964
یانه‌ی دهۆك دوو یاریزانی نوێی گواسته‌وه ریزه‌كانی
+964
هێڤی دێوالی – دهۆك
ئەمڕۆ سێشەممە یانەی دهۆک گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی نوێی ئەنجام دا.
یانەی دهۆک گرێبەست لەگەڵ له‌گه‌ڵ رێباز رەحیم، تەمەن 24 ساڵان واژۆ كرد، کە له هێڵه‌كانی ناوەراست و هێرشبەر یاریی ده‌كات، هەروەها گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ رابەر جەلال كرد، كه تەمەنی 27 ساڵه و یاریزانی به‌رگرییه.
هەردوو یاریزان پێشتر لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی عێراق یارییان كردووه.
شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بە 964ی وت، لە چەند هەفتەی رابردوودا گرێبەستی زۆریان لەگەڵ یاریزانان واژۆ کردووە.
وتیشی، “گرێبەسته‌كانمان تەنیا بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراقە، چونکە ئێمە لە خولی نایابی کوردستان به‌شداریی ناكه‌ین”.
یانه‌ی دهۆك ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ ده‌كات، تا ئێستا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یاریزانان “رۆبێن ئەکوا و جەبار کەریم” كردووه، هەروەها گرێبه‌ستی چوار یاریزانی وه‌رزی رابردووی نوێكرده‌وه، ئه‌وانیش “رێوان ئەمین، نورۆ سوڵێ، لوکاس موسێس و یانیک زاکیری”.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا