لە هەولێر 122 دەرچووی ژینگە دامەزرێندراون

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری هەولێر لە 370 دەرچووی ژینگە کە فۆڕمیان بۆ دامەزراندن پڕکردووەتەوە 122یان دامەزێندراون و پڕۆسەکەش بەردەوامە.

ئەمڕۆ سێشەممە 1.8.2023 لە شاری هەولێر 12 دەرچوو وەک چاودێر لە پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت دامەزرێندران.

دامەزراندنی ئەو دەرچووانە لە چوارچێوەی رینمایی ژماره‌ 1ـی ساڵی 2022ـی تایبه‌ت به‌ ده‌رچوانی ژینگه‌یی بووە وه‌ك چاودێر له‌ پڕۆژه‌كاندا.

دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، دامەزراندنەکە تەنیا بۆ دەرچووانی ژینگەیە و تا ئێستا 370 دەرچوو فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.

“ئێمە تەواوی پڕۆژەکانمان ئاگادار کردووەتەوە و لیستی ناومان بۆ ناردوون و هەرکاتێک رەزامەندی ەسەر دەرچووەکان درا راستەوخۆ رادەگەیەندرێن و دادەمەزرێن”، ئەوەش قسەی دڵشاد هیرانییە.