عێراق دوو فڕۆکەی دیکەی لە ئەمریکا کڕی

964+

فەهمی نەبی

هێڵی ئاسمانیی عێراقی دەڵێت، دوو فڕۆکەیان لە ئەمڕیکا کڕیوە و ئێستا بە ئاسمانەوەیە و دوای رۆژێک پشوو، بڕیارە رۆژی چوارشەممە بگەنە فڕۆکەخانەی بەغدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، دوو فڕۆکەی دیکەیان لە ئەمریکا کڕیوە، هەردوو فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگە B737 – 8 MAX، کە فڕۆکەی مەدەنین.

هێڵی ئاسمانیی عێراقی رایگەیاندووە، فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەی باین فێڵد، لە ئیڤێرتی واشنتۆن، هەڵفڕیوون بۆ فڕۆکەخانەی کافڵافیک لە ئایسلەندا، دوای پشوو و تێکردنی سووتەمەنی لە فڕۆکەکان بەرەو فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕێدەکەون و بە فەرمی دەبنە بەشێک لە فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی.

هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ماوەی ئەمساڵدا ئەوە شەشەم فڕۆکەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای دەکڕێت، لە ئاداری ئەمساڵ سێ فڕۆکەیان لە کۆمپانیای Boing کڕیوە لەجۆری B737-8 MA دوای سێ مانگ جارێکی دیکە فڕۆکەیەکی دیکەیان لە هەمان کۆمپانیا کڕی لەجۆری B787-8 Dreamliner ئەمجارەشیان ئەوە شەشەم فڕۆکەیە.