100 هه‌لیكار به فریاى فریاکەوتنه نوێیه‌كه‌ى دهۆک ده‌كه‌وێت
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
له دهۆک 100 هەلی کاری دامەزراندنى راگه‌یه‌ندراو ته‌ندروستى ئه‌و پارێزگایه‌ش ده‌ڵێت، كارمه‌نده نوێیه‌كان بۆ به‌شی فریاكه‌وتنه.
به‌شی فریاكه‌وتن، به‌شێكى نوێیه له ناو نه‌خۆشخانه‌ى ئازادى دهۆك و ئه‌وانه‌ى چانسی دامه‌زراندنه‌كه‌شیان هه‌بێت وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست ده‌بن.
ئەوانەی دەیانەوێ دابمەزرێن لە رێگای لینکێکەوە فۆرمەکانیان پڕدەکەنەوە، دواتر له‌لایه‌ن بەڕێوه‌بەرایەتی گشتی ته‌ندروستى دهۆكه‌وه پاڵاوتن بۆ فۆرمەکان دەکرێت.
د. ئەفراسیاب مو‌سا، بەرێوه‌بەری گشتی تەندروستی دهۆک بە 964ـی وت “ئه‌و 100 هه‌لى كاره هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خوێندنیان لە بواری پزیشکی تەواو کردووە بەڵام ئەولەویەت بۆ خۆبەخشه‌كانه كه پێشتر لە نەخۆشخانەکانمان ده‌وامیان كردووه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن