داوا ده‌كرێت موچه‌ى مامۆستایان و فەرمانبەران راستەوخۆ لە بەغداوە پێیانبدرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، دەیانەوێت راستەوخۆ موچەکانیان لە بەغداوە پێبدرێت و داواش ده‌كه‌ن چاه‌ره‌سه‌ر بابه‌تى پلهبهرزكردنهوهشیان بۆ بكرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە نوێنه‌رانى ئه‌م ده‌سته‌یه، لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق له سلێمانى، گردبونەوە و پەیامێکیان ئاڕاستەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا و سەندیکای مامۆستایانی عێراق كرد.
له په‌یامه‌كه‌یاندا ده‌ڵێن “ناچاربوین سکاڵامان ببینە لای ئێوە لە ئەنجامی زیادبوونی ستەمکاری مەبەستدار و بەردەوامی دەسەڵاتدارانی هەرێم دژی مامۆستایان و فەرمانبەران”.
دەستەکە داوا دەکات چارەسەر کێشەی درێژخایەنی دواکەوتنی موچە بکرێت لە رێگەی راستەوخۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا، دەشڵێن “نامانەوێت بەهیچ جۆرێک موچەمانمان بچێتە بەردەست نوسینگەی حەواڵە و دیلیڤەری هەرێم بەناوی وەزارەتی داراییەوە”.
هەروەها داوای چارەسەرکردنی کێشەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیان كرد، کە لە ساڵی 2016ـه‌وە راگیراوە، دا‌واشیان كردووه، رێگەچارە بۆ موچەی پاشەکەوتکراوەکان بدۆزرێتەوە.
ئه‌مڕۆ 30.7.2023 یه، تائێستا له‌هه‌رێمی كوردستان موچەی مانگی شەشی ئەمساڵیان دابه‌شنه‌كراوه، بەڵام هەفتەی رابردوو لە دوای ئەوەی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا راگەیەندرا، چاوەڕوان دەکرێت لیستى موچه‌ى مانگى شه‌ش رابگیهندرێت و ده‌ست بهداهشكردنى بكرێت.
به‌پێی رێککەوتنەکەی مێوان هەرێم و بەغدا، كه لە پێنج خاڵ پێکهاتوە تیایدا “لیژنەیەکی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتی نانەوتی پێکدەهێنرێت و وەزارەتی دارایی عێراقیش 50%ی داهاتی دەروازە سنورییەکان دەداتەوە هەرێمی کوردستان”.