ڤیدیۆ: بارسێلۆنا گۆڵباران كرا
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یارییه دۆستانه و ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی نوێ یانه‌ی ئارسیناڵ یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی گۆڵباران كرد و به ئه‌نجامی 5-3 گۆڵ لێی برده‌وه.
یارییه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی كوردستان له ئه‌مریكا كرا.
گۆڵه‌كانی ئارسیناڵ “بۆكایۆ ساكا، هاڤێرتز، تروسارد 2 گۆڵ و فابیۆ ڤێرا تۆماریان كرد، گۆڵه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆناش لێڤاندۆڤسكی، رافینیا و فێران تۆرێس تۆماریان كرد.
ئارسیناڵ چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو دوایاریی دۆستانه‌ی ئه‌م هاوینه له‌گه‌ڵ مۆناكۆ ده‌كات، بارسێلۆنا شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید هه‌ر له ئه‌مریكا یاریی كلاسیكۆ ده‌كات.