کارەبا بەشی هاوڵاتیانی سۆران ناکات

964+
ئاسۆ فه‌یسه‌ڵ – سۆران

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما، خواست لەسەر کارەبا زیادی کردووە، بەمەش بارگرانی دەکەوێتە سەر تۆڕەکانی کارەبا و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم بوونەتەوە.

وەزارەتی کارەبا بۆ زیادکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا ئەمپێری ماڵانی کەم کردووه‌تەوە، ئەمەش نیگەرانیی لای هاوڵاتیان دروست كردووه‌.

هاوڵاتیان نیگەرانن لەوی بێجگە لە کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبایی نیشتمانی، ژمارەی ئەمپێرەکانیش کەمترە لە 30 ئەمپێر و گرفتی زۆریان بۆ دروست بووە.

هاوڵاتیان ناتوانن ئامێرەکانیان بەکاربهێن کارەبایان دەپچڕێ، بۆیە ناچارن پەیوەندی بە کۆنترۆڵی پێوەری زیرەکه‌وه‌ بکەن، هەندێک جاریش تا ماوه‌یه‌كی زۆر کارەبایان بۆناگەڕێتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی كوردستان سیستمی پێوەری زیرەکی بۆ ماڵان و شوێنە بازرگانییەکان بەکارخستووه‌، بەمەش کارەبایەکی زۆر گەڕاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام گۆڕانكاری لە کاتژمێرەکانی کارەبا نەکردووه‌، بە تایبەت ئەو کاتەی هاوڵاتیان پێویستیان بە کارەبای.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٨٠ هه‌زار هاوبەشی کارەبای هەیە


ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ٨٠ هه‌زار هاوبەشی کارەبای هەیە، پێویستی بە ٣٠٠ مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام بڕی بەردەست ١٥٠ مێگاواتە، مۆلیدە ئەهلیدەکاندا کاتەکانی دیکە پڕ دەکەنەوە.