هێلیکۆپتەرێک لە گوێڕ کەوتە خوارەوە
964+
کاروان ساڵحی
بەپێی چەند سەرچاوەیەک، هێلیکۆپتەرێکی هاوپەیمانان لە کاتی مەشقکردندا لە گوندێکی نزیک ناحیەی گوێڕ کەوتە خوارەوە، بەپێی ئاماری سەرەتایی چەند بریندارێک هەن.
رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە روویداوە.
لەوبارەیەوە، غازی فەیسەڵ فەرماندەی هێزەکانی خۆبەخش لە ناوچەی قەرەچووغ بە 964ـی وت، “بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی بە دەستی ئێمە کەوتووە لە گوندی قەڵا سێوکەی سەر بە ناحیەی گوێڕ هێلیکۆپتەرێکی هاوپەیمانان کەوتووەتە خوارەوە و برینداریش هەیە”. .
ئەو فەرماندەیە وتیشی، “لەو بڕوایەدا نین کردەوەی تیرۆریستی بێت”.
لە نزیک ئەو گوندە مەیدانی مەشق و راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانان و پێشمەرگە بوونی هەیە و عادەتەن هێلیکۆپتەرەکان بە بەرزی نافڕن.