بۆری ئاوی خواردنەوەی بۆگد لە کۆیە چاککرایەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بۆ جاری پێنجەم، بۆری ئاوی خواردنەوەی بۆگد لە کۆیە شکا و دوای نزیکەی حەوت کاتژمێر چاککرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26.7.2023، تاریق حەیدەری قایمقامی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، شکانی بۆرییەکە بەهۆی لێکترازانی دوو بۆرییەوە بوو، هەرزوو چاککرایەوە.

وتیشی، بە هۆی کارکردنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی شەقامی 40 مەتری لە رێگای سەرەکی کۆیە – تەقتەق، شکاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایگەیاند، لە ماوەی شکانی بۆرییەکەدا دابەشکردنی ئاو لە ناو شاری کۆیە بە ناچاری وەستێنراوە بۆ مەبەستی چاککردنەوە.

بۆرییەکە نزیکەی سەدا 45ـی ئاوی شارەکە دابین دەکات، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:30 خولەک شکاوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە دەشڵێت، “ئێستا دەستکراوە بە دابەشکردنی ئاو بەسەر ئەو گەڕەک و ماڵانەی، کە سەرە ئاویانە و هەر ئەمشەو سەرجەم شوێنەکانی دیکەش ئاویان پێدەدرێت”.

له‌ كۆیه‌ 18 هه‌زار و 106 هاوبه‌شی ئاو هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى به‌ فه‌رمی پێوه‌رى ئاویان به‌ستووه‌، جگه‌ له‌ دوو پڕۆژه‌كه‌ى ته‌قته‌ق و بۆگد، قه‌زاى كۆیه‌ پشت به‌ سه‌رچاوه‌ى چه‌ند بیرێكیش ده‌به‌ستێت، كه‌ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و قه‌زایه‌وە لێدراون.