ئەندامێکی لیژنەی نووسینگە و كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان پشکنین بۆ دەرمان و مادەی قڕکەر دەکات. فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
لە سلێمانی نووسینگە کشتوکاڵییەکان دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
قایمقامیەتی سلێمانی چاودێری نووسینگە و کۆمپانیا کشتوکاڵییەکان دەکات، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی پێکهێناوە و دەیەوێت رێگری له فرۆشتنی ده‌رمانه قاچاغ و زیانبه‌خشه‌كان بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26.7.2023، رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لیژنەکە رۆژانە به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ده‌ر‌مانانه ده‌كات، کە له گه‌شه‌كردنی كشتوكاڵ و رووه‌كه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت.
بەشێک لەو دەرمان و مادە قڕکەرانە، به شێوه‌ی نایاسایی و قاچاغ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه هاورده ده‌كرێن، ده‌بنه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان و شێرپه‌نجه، قایمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت.
بە وتەی نه‌به‌رد قابیل، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نووسینگە و كۆمپانیا كشتوكاڵییه‌كان، “لیژنەکە له كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای بواره‌كه، ئه‌ندامانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كشتوكاڵ، ته‌ندروستی، كوالێتی كۆنترۆڵ، ژینگه و ئاسایشی سلێمانی پێكهاتووه”.