ئاگاتان لە “تامی نێرگەلە”ی بەسەرچوو بێت

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر تامی نێرگه‌له‌ و خوێدا گرتووه‌، كه‌ به‌سه‌رچوو بوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ فه‌یسبووكی خۆیان ئاشكرایان كرد، له‌ لایەن تیمەكانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، توانیویانه‌ دەست بەسەر چەند کۆگایەکدا بگرن، کە کەلوپەلی ماوەبەسەرچووی تێدا هەڵگیرابوو.

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت، 252 كارتۆن تامی نێرگه‌له‌ی جۆراوجۆر و 250 فه‌رده‌ خوێ، كه‌ ده‌كاته‌ 5 تۆن، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و به‌سه‌رچوون بوون.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، سه‌رجه‌م كاڵا به‌سه‌رچووه‌كان له‌ لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ له‌ناوبران.