دوو کەس بە تۆمەتی سەربڕینى مەڕەکان دەستگیرکران
964+
ئاسۆ وەرتی ـــ چۆمان
به‌تۆمه‌تى سه‌ربڕینى ئه‌و مه‌ڕانه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له کوێستانی سەکران روویدا، پۆلیسى چۆمان دوو كه‌سی ده‌ستگیر كردووه.
گه‌نجێك و كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن، كه دانیشتووى سنوورى ناحیه‌ى سكاتنى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه‌ن، له رێگه‌ى پۆلیسی ئه‌و ناحیه‌یه‌وه، راده‌ستى پۆلیسی چۆمان كراون.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی چۆمان بە964ـی وت، دوای رووداوى سه‌ربڕینى مه‌ڕه‌كان، رێكاره‌كانیان دەستپێکردووه و توانرا دوو هاوڵاتی بەم تۆمەتە دەستگیربكرێن.
وتیشی “لێکوڵینەوە لەگەڵ ئه‌و دوو تۆمه‌تباره کراوە، بەڵام بکەره سەرەکیەکان تاکو ئێستا دەستگیر نەکراون”.
بە بڕیاڕی دادوەر، پیاوە بەتەمەنەکە نێردراوەتەوە، به‌ڵام لێکۆڵێنەوە له دۆسیەکە بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی هەموو تۆمەتباران.
شەوی 20 لەسەر 21.7.2023 چەند کەسێک بەناوی چۆڵپەرست هێرشیان كرده سه‌ر شوانێکی کوێستانی سەکران دەست و قاچیان به‌سته‌وه و 21 سەره‌مەڕیان سەربڕى، مەڕدارەکان دانیشتوی قەزای ئاکرێن و ساڵانە ده‌چنه کوێستانەکانی سەکران.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن