مێزی یادەوەرییەکانی مەزۆ لەشکری دانرا

964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر

لە مۆزەخانەی پەروەردەی هەولێر، گۆشەیەکی تایبەت بە نمایشی کەلوپەلەکانی مەزۆ لەشکری وەرزشوانی دێرینی هەولێر دانرا.

ئەو وا ناوبانگی دەرکردبوو، زۆرجار بەچواردەوری شەقامی 60 مەتری هەولێر بەبێ وەستان راکردنی ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، مۆزەخانەی پەروەردەی هەولێر وەک وەفایەک بۆ ئەو وەرزشوانە، هاوکات وەک قوتابیەکی ئەو قوتابخانەیە یادی کردوەتەوە.

ئۆمێد بەرزنجی، بەڕێوەبەری مۆزەخانە و ئەرشیفی هەولێر بە964ی وت، “مەزۆ لەشکری رۆژێک لە رۆژان قوتانی ئەم قوتابخانەیە بووە، ئەزموونی ئەو لە بواری وەرزشی جێگای شانازیە بۆ هەولێر، بڕیارمانداوە کەلوپەلە وەرزشیەکانی ئەو کەسایەتیە لێرە نمایش بکەین، هاوکات کتێبێکی ئەو لەبارەی وەرزشوانە دێرینەکانی هەولێر دابەشکرا”.

مەزۆ لەشکری لەساڵی 1947 لەدایک بووە، لە شەستەکانی سەدەی رابردوو یاریزانی زۆرانبازی و گۆڕەپان و مەیدان بووە، یەکێک بووە لەوانەی ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی لەبواری وەرزش هەبووە، لەساڵی 2019 بەرووداوی ئۆتۆمبێڵ گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی