10 دۆنم دار هەنجیر و ترێ و قەزوان سووتان

پێشمەرگەی ژینگە سێ کەسی لەسەر ئاگرکردنەوە قۆڵبەست کرد

964+

هیڤی دێوالی – دهۆك

لە گوندی دێرکێ، سنووری باعەدرێ سەر بە قەزای شێخان، بە تۆمه‌تی سووتانی زەوی چەند جوتیار، هێزەکانی پێشمەرگەی ژینگە، سێ کەسیان دەستگیر کرد.

به‌هۆى ئه‌و ئاگرتێبه‌ردانه‌ زیاتر لە 10 دۆنم باخچه‌ به‌ دارى جیاجیا سووتان.

رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەکانی پێشمەرگەی ژینگە بە 964ی وت، ئاگرەکە نزیکی دوو کاتژمێر بەردەوام بوو، دواتر کۆنتڕۆڵ کرا، کە لەم ئاگر کەوتنەوەدا بە سەدان داری هەنجیر و ترێ و قەزوان و گوێژە سووتاون.

وتیشی، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم رووداوە بەردەوامە و تا ئێستا زیانەکان دیارنین.

ئەمە جاری سێیەمە ئاگر لەو ناوچەیە دەکەوێتەوە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن